پەیەدەو ڕژێمی سوریا رێککەوتنێکی نوێ دەکەن، سوپای سوریا بەرەو منیج جولەی پێکرا
دوای ئەمریکا بڕیاریدا لە سوریاو ڕۆژئاوای کوردستان بکشێتەوە، ئەمڕۆ رژێمی بەشار ئەسەد بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پەیەدە “باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە” بەرەو شاری منبج بەڕێكەوتوون و گەیشتوونەتە شارۆچكەی عەریمە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی “ئەنادۆڵو”ی توركی، 40 ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکانی رژێمی ئەسەدیان تیێدا بووە، لەگەڵ دوو تانک و ژمارەیەک بارهەڵگر کە پێداویستی سەربازییان هەڵگرتووە لەگەڵ گوێزەرەوەی زرێپۆشی سەربازی، لە باشووری منبجەوە چوونەتە ناوچەكە.
کاروانی هێزەکانی رژێم دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی کورتیان لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە ئەنجام داوە، بەرەو شارۆچكەی عەریمە لە گوندەوارەکانی خۆرئاوای شارۆچکەکە بەڕێکەوتوون.
بەم شێوەیە ئەمڕۆ پەیەدە شارۆچكەی عهریمهی رادهستی هێزهكانی رژێمی سووریا كردووە و چاوەڕوان دەكرێ ناوچەكانی تری منبجیش رادەست بكات.
شارۆچكەی عهریمه دهكهوێته نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچهی قهڵغانی فوراتهوه.