تورکیا داوای سڕینەوەی نەخشەی کوردستان لە گوگل دەکات

دوای ئەوەی لەساڵی رابردوو گوگڵ نەخشەی کوردستانی خستە نێو نەخشەکانی جیهان لە ماپی گوگل وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، بۆ لابردنی نەخشەی کوردستان لە بەشی ئینگلیزی نەخشەی گووگڵ سەریان لە بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە داوە.

جاهید تورهان، وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا لە دانیشتنی پەرلەماندا لە وەڵامی پرسیارەکانی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی رایگەیاندووە “لەلایەن کاربەدەستانی وەزارەتەکەیانەوە بۆ لابردنی ئەو نەخشەیە کە پارچەیەکی تورکیاشی لەنێودایە سەریان لە بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە (گووگڵ) داوە”.

وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدواداچوون بۆ ئەنجامی داواکارییەکەیان دەکەن و  لەگەڵ گووگڵ لەبارەی ئەو پرسە لە پەیوەندی بەردەوامدان.

لە 26ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ یاوز ئاغرالی ئۆغڵو، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی لە پەرلەمانی تورکیا پرسی نەخشەی کوردستان لە بەشی ئینگلیزی نەخشەی گووگڵی خستە رۆژەڤی پەرلەمانەوە و لەڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە کە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد و داوای لە وەزیری گەیاندن کرد وەڵامی چەند پرسیارێک لەسەر ئەو پرسە بداتەوە.

Back to top button