لێدوانى ئەلیگرى لەسەر پشوودان بە رۆناڵدۆ
ئەلیگرى راهێنەرى یۆڤانتۆس پشوو بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات و دەشڵێت بۆ جامى سوپەرى ئیتاڵیا ئامادەن.
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا، پێش یارییەکەى بەرامبەر ئەتلانتا لە خولى ئیتاڵیا، کە بڕیارە سبەى ئەنجام بدرێت، ماسیملیانۆ ئەلیگرى راهێنەرى یۆڤانتۆس دەڵێت “رۆناڵدۆ لەگەڵ من سەیرى یارییەکە دەکات و بۆ یەکەم جار بەشدارى ناکات، دەمەوێت بە شێوەیەکى نمونەیى بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانى شوبات و ئازار ئامادەبێت”.
ئەلگیرى ئاماژە بەوەش دەکات، خزێرە دەتوانێت بەشەدارى لە یارییەکەدا بکات، بەڵام ماتویدى کێشەى شەکەتى هەیە و بێرناردیسکى و کوادرادۆ و بارزالیش بەشدارى لە یارییەکەدا ناکەن.
لە کۆتایى قسەکانیدا ئەلیگرى دووپاتیکردەوە، یانەکەى زۆر بەباشى بۆ جامى سوپەرى ئیتاڵیا بەرامبەر ئەى سى میلان ئامادەیە، کە بڕیارە لە ١٦ى مانگى داهاتوو لە سعودیە بەڕێوەبچێت.