گواردیۆلا: نازناوى پریمەر لیگم لە چامپیۆنز لیگ بەلاوە خۆشترە

گواردیۆلاى راهێنەرى مانچستەر سیتى پێیوایە یانەکەى لە ئێستادا لە وەرزى رابردوو باشترە، کە نازناوى پریمەر لیگى بەدەستهێنا.

پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى سکاى سپۆرتى بەریتانى دەڵێت “بەپێى هەندێک ووردەکارى ئێمە ئەم وەرزە لە وەرى رابردوو باشترین، ئەمەش شتێکى سروشتییە، چونکە ماوەیەکى زیاترە پێکەوەین”.

گواردیۆلا روونیکردووەتەوە، لە رووى درووستکردنى یارى و فشارى بەرز و جوڵە جیاوازەکانەوە، هەروەها بونى پلانى تر بۆ هێرشبردن و تەنانەت بەرگریکردن بە شێوەیەکى قوڵ لەم وەرزەدا وایکردووە بەهێزتربن لە چاو وەرزى رابردوودا.

گواردیۆلا ئاماژە بەوەش دەکات، بردنەوەى خولى نایابى ئینگلتەراى زۆر پێخۆشترە لە چاو پاڵەوانێتییەکانى تر، چونکە بەردەوامى خولەکەى بەلاوە گرنگە و هەموو سێ رۆژێک دەتوانن یارى تێدا بکەن، ئەمە بێجگە لەوەى بردنەوەى چامپیۆنز لیگ و جامەکانى تریش لە ماوەى شەش بۆ حەوت یاریدا بە شێتکى باش دەزانێت.

Back to top button