بۆ یەکەمین جار چا لە کوێ خورایەوە؟
چایە خواردنه‌وه‌یه‌كى ئاسایى نییه له كوردستان، زۆربه‌مان ئالووده‌ى ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ین و ڕۆژانه سێ یان دوو ژه‌مه ده‌یخۆینه‌وه، له ته‌مه‌نێكى بچووكه‌وه دایك و باوكان منداڵه‌كانیان فێرى چا خواردنه‌وه ده‌كات.
ئەو چایەی کە ئێستا ئێمه ده‌یخۆینه‌وه و چێژێكى تایبه‌تى لێ وەردەگرین، به چه‌ند ماركه‌ى جیاواز به‌رده‌سته، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت سه‌ره‌تا چایە له كوێ ڕه‌گى خۆى داكوتابوو؟
به‌پێى ئه‌فسانه‌كان، به كه‌وتنه خواره‌وه‌ى گه‌ڵایه‌ك بۆ ناو ئاوێكى كۆڵاودا، بیرۆكه‌ى چا خواردنه‌وه دروست بوو، 2737 ساڵ پێش زایین، یه‌كه‌م كووپی چا تێ كرا، كه له‌لایه‌ن ئیمپراتۆرى ئه‌و كاته‌ى چین، شێن نۆنگ خورایه‌وه.
هه‌زاران ساڵه چا له چین وه‌كوو ده‌رمانێك ده‌درێت به نه‌خۆش، له سه‌ده‌ى سێیه‌مى زایینى، چا بوو به خواردنه‌وه‌یه‌كى رۆتینى، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى 800 تۆوى چایە نێردرایه یابان، دواتر له هۆڵه‌ندا بڵاو بووه‌وه.
له ساڵى 1426 چین تۆوى چایه‌ى له یابانه‌وه هێنا و به‌هۆى شارستانییه‌تى چینه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر زۆربه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیادا هه‌بوو، ناوبانگى چا زیادی كرد.
چایه‌ى ناسراو به كامیلیا سینینسیس له یابان، له‌و زه‌مه‌نه‌دا ته‌نیا بۆ چینه به‌رزه‌كان بوو.
گیای چا له ساڵى 1824، له دۆڵه‌كانى نێوان بۆرما و هند دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ریتانییه‌كان له ساڵى 1836 چایان به هند ناساند، دواتر له ساڵى 1867 نێردرا بۆ سریلانكا.
چین له ساڵى 1610 بۆ یه‌كه‌م جار چایه‌ى بە بار نارد بۆ ئه‌وروپا و له ساڵى 1669 كۆمپانیایه‌كى هندى – ئینگلیزى، چاى چینى له جاوه ده‌نارد بۆ له‌نده‌ن.
له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى 19 و ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى 20 چایه به‌تەواوی بە جیهان ناسێنرا.