چۆن توێكڵى پرته‌قاڵ بۆ پێست به‌كارده‌هێنرێت؟

ده‌توانرێت توێكڵى پرته‌قاڵ له دروستكردنى شه‌ربه‌تدا به‌كاربهێنرێت له‌برى ئه‌وه‌ى فرێ بدرێت، له‌كاتى هیلاكبوونى له‌ش و ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌و هیلاكییه كه‌م بكه‌یته‌وه باشتر وایه توێكڵه پرته‌قاڵ به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هیلاكى پێست به شێوه‌یى هه‌ڵم بۆ ماوه‌ى 25 خوله‌ك، به‌مشێوه‌یه پێست باشتر ده‌كات و ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هیلاكى له‌ش.
سوده‌كانی توێكڵى پرته‌قاڵ
پرته‌قاڵ یه‌كێكه له میوه گرنگه‌كان توێكڵى، پرته‌قاڵ تایبه‌تمه‌ندى كرژكردنى پێستى هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یى هه‌ڵم به‌كاربهێنرێت و یارمه‌تى كونیله‌كانى پێست ده‌دات كه پاكببنه‌وه و رێ له گه‌وره‌بوونیان ده‌گرێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تى رووناككردنه‌وه‌یى پێست ده‌دات و دره‌وشانه‌وه‌یى پێ ده‌به‌خشێت.
یه‌كه‌م: چۆن سوود له توێكڵى پرته‌قاڵ وه‌رده‌گیردرێت به‌شێوه‌یى هه‌ڵم بۆ پێست
په‌رداخێك توێكڵى پرته‌قاڵ، ئاوى زۆر گه‌رم، خاولیه‌ك، ئاوه گه‌رمه‌كه بكه‌ره سه‌ر توێكڵى پرته‌قاله‌كان و پاشان به وریاییه‌وه سه‌رت بخه‌ره سه‌ر هه‌ڵمى پرته‌قاڵ و ئاوه كوڵاوه‌كه و سه‌رت به خاولیه‌ك دابپۆشه، ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات كه زه‌یته گرنگه‌كان بچنه پێسته‌وه و كار له‌سه‌ر پێستى ده‌موچاو بكه‌ن به‌مشێوه‌یه بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك بمێنه‌ره‌وه و دواتر ده‌موچاوت بسره.
دووه‌م: به شێوه‌یى شه‌ربه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یى هیلاكى له‌ش
توێكڵى سێ پرته‌قاڵ لێبكه‌ره‌وه، دوو كووپ سه‌هۆڵ بهێنه، نیو كه‌وچك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ نیو كه‌وچك ڤانێلا، هه‌مووى له خه‌ڵاته‌یه‌كى كاره‌بایدا تێكه‌ڵ بكه و تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌كى ته‌واو و دواتر بیخۆره‌وه.