کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت سبەی پێنجشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا باران دەبارێت، لە شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت

ھەر لەبارەی کەش و ھەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی ئاستی باران لەم ناوچانە زیاتر دەبێت: ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای ھەولێر، ئیدارەی ڕاپەڕین، ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ھەروەھا ڕوونیش کراوەتەوە، کە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، ھەروەھا خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.

   

Back to top button