یەکێك لە هۆکاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی نووستنی درێژخایه‌ن دۆزرایەوە

ماندووبوونی درێژخایه‌ن یەکێکە لەو گرفتانەی کە زۆرێک لە مرۆڤەکان دوچاری دەبنەوە و زۆرکاتیش چەند نەخۆشییەک ھۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی مرۆڤ بەردەوام ھەست بە ماندووبون بکات و چالاکییەکانی کەم ببنەوە، دیارترین ئەو نەخۆشیانەش بریتیین لە:-

١- کەم خوێنی .

٢- نەخۆشییەکان ناو سک.

٣- ھەوکردنی مێشک.

٤- وەستاندنی ھەناسە لەکاتی خەوتندا.

٥- نەخۆشی شەکرە.

٦- خەمۆکی.

٧- دڵەڕاوکێ.

بە وتەی زانایان پێشتر گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان داناوه‌ کە ماندووبوونی زۆر، تەنها  بنەمای دەروونی نابێت، چونکە به‌ گشتی نیشانەکانی پاش نەخۆشی هەڵامەت، یان تووشبوون بە ڤایرۆس ده‌رده‌كه‌وێت.

گرووپێك زانایان بە سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆر كارمین پاریانتێ، بەو ئەنجامە گەیشتن کە ماندووبوونی زۆر، لە ئەنجامی زۆرکارکردنی سیستەمی سەلامەتی جەستەی مرۆڤ درووست دەبێت و پەیوەندی لەگەڵ بوهێڵه‌كان (ژێنێتیکه‌وه‌) هەیە.

ئەم نەخۆشییە لە گەڵ زۆربەی ماندووبوونەکانی دیکەی وه‌كو کەمخوێنی، کەمی ڤیتامین دی، یان نەخۆشی دەروونی درووست دەبێت جیاوازە. ئەم نەخۆشییە هەموو جەستە دەگرێتەوە و چالاکی هۆش و هێز و توانای مرۆڤ زۆر کەم دەکاتەوە.

 

Back to top button