وەزیری دادی ئیسرائیل: له‌سه‌ر پرسی كورد هاته سه‌رخه‌ت نابێ رێگا بە حكومه‌تی تورکیا بدرێ رەشەکوژیی کوردەکان بکات
وه‌زیری دادی حكوومه‌تی ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ و كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆغان له ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
بە پێی سەرچاوە ھەواڵییەکانی ئیسرائیل، ئایەلەت شێیکد، وەزیری دادی ئیسرائیل کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بە ھەنگاوێکی نەرێنی بۆ وڵاتەکەی دادەنێت و پێی وایە ئەمە دەبێت ھۆی بەھێزبوونی تورکیا، کە جێگای مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌وان هاوپه‌یمانی جێی متمانه و هیوابه‌خش و سه‌ركه‌وتوون، بۆیه هیوادارم پاڵه‌وانانه ڕووبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه و لووتبه‌رزی ئه‌ردۆغان تێكبشكێننهوه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناكرێ كۆمه‌ڵگای كوردی قبووڵی ئه‌وه بكات، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به سوپاكه‌ی ده‌ست به كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان بكاته‌وه، ئه‌مه پێویسته به ته‌واوی لای دنیا ڕوون بێ.
ئەم وەزیرەی ئیسرائیل لە چەندین بارودۆخدا ھەڵوێستی دۆستانەی بەرامبەر بە گەلی کوردستان نیشان داوە. ئەو پێشتریش چەند جارێک ڕایگەیاندبوو، کە گەلی کورد شایەنی ئەوەن وڵاتێکی سەربەخۆیان ھەبێت و بە ئاسوودەیی تێیدا بژین.