دادگای كه‌ركوك بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی١٢ی٢١٠٨، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك دانیشتنێکی ئاسایی ساز کردووە و تێیدا بە ئامادەبوونی پاریزەری رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکووک بە وەکالەت، بڕیارەکانی داوە.

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 331ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ 111ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 بڕیاری به‌ غیابی به‌ندكردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركردووه‌ .

ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ، یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی كورد كه‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ به‌شداربوونی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و له‌ دوای رووداوه‌كانی خیانه‌تی  16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پارێزگای كه‌ركووكی جێهێشتووه‌ .

16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی سیاسیی یه‌كێتی  هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.

 

Back to top button