وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم هێمای ئافره‌ت ده‌كاته پولی پۆسته
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته‌و گه‌یاندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، چوار جۆری نوێی پولی پۆسته‌ی چاپكردووه‌و بۆ ساڵی 2018 له‌لایه‌ن پۆسته‌ی هه‌رێم كاریان پێده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواكوڕك ” كه‌وتووه، ئاماژه به پوله نوێیه‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێم ده‌كات كه له وڵاتی لوبنان به “كوالیتی و ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی” چاپده‌كرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، پوله‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 پێكهاتوون له:
- قه‌ڵای خانزاد له نزیك شاری هه‌ولێر، وه‌كو هێمایه‌كی مێژوویی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی ژن له مێژووی كوردستاندا، نرخی پول 750 دینار.
- دیمه‌نی گوندێكی هه‌ورامان، نرخی پول 500 دینار.
- وێنه‌یه‌كی فۆتۆیی منداڵێكی گوڵ‌فرۆش به چه‌پكێك نێرگزه‌وه، به كامێرای فۆتۆگرافه‌ر یوسف حه‌مه‌ره‌شید وێنه‌كه گیراوه، نرخی پول 5000 دینار.
- تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ده‌ستڕه‌نگین و كۆچكردووی شاری هه‌ولێر ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان، نرخی پول 1000 دینار.