هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای كشانه‌وه‌یان له سوریا له‌عێراق جێگیر ده‌كرێن
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی،له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاند:” : “لایه‌نی عێراقی له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك نیشان و ئاماژه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به ئاراسته‌ی خاكی عێراقه”.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌لێت: “هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و دوو بنكه له عێراق ده‌كشێنه‌وه، یه‌كه‌میان له هه‌رێمی كوردستانه و دووه‌میشیان بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له شاره‌دێی به‌غدادی له نزیك سنووری عێراق و سووریا ده‌بێت له رۆژئاوای وڵات”.
گوتوشیه‌تی :” “ئه‌و خه‌مڵاندنانه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما كراون، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیانی له سووریادا”.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌مى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.