سه‌رۆكی ئه‌مریكا : سنووره‌كانمان ده‌پارێزین، رێككه‌وتنی بازرگانی ده‌كه‌ین و سه‌ربازه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر  پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌شڵێت: له‌ كۆتاییدا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه‌ وڵاته‌ مه‌زنه‌كه‌ و ته‌نها گرنگی به‌وه‌ ده‌ده‌ین.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌ پرۆژه‌كه‌ی خۆی بۆ بنیاتنانی دیواره‌كه‌ی سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك كردووه‌ و نووسیویه‌تی: “سنووره‌كانمان ده‌پارێزین، رێككه‌وتنی باشتری بازرگانی ده‌كه‌ین و سه‌ربازانیشمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌”.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: “له‌ كۆتاییدا ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه‌ یه‌كه‌م و كاری له‌ پێشینه‌”.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویته‌كه‌یدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ، هیوای سه‌ری ساڵێكی خۆش بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌خوازێت كه‌ “هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو” بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌،  مه‌به‌ستیشی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌كی كه دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن.

 

Back to top button