رێكخهری بزوتنهوهی گۆڕان سهردانی عوسمانی حاجی مهحمود دهكات و پێشنیاری پۆستێكی بۆدهكات
پارتی دیموكراتی كوردستان نایەوێت حكومەتی دوو حیزبیی یان فیفتی بهفیفتی لەگەڵ یەكێتی پێكبهێنێت، بهڵكو بەپێی ژمارەی كورسییەكانیان لە پەرلەمان و پشكی ههڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ حیزبەكان دەكات، هاوكات پێشوازیی لە گۆڕان دەكات بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ، لەناو بزوتنهوهی گۆڕانیشدا ئاڕاستەی بڕیار بەرەو ئەوە دەڕوات بچنە حكومەتەوەو زۆربەی بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەكە ئەو خواستەیان هەیە و لە کابینەی نوێی حکومەت دا چەند وەزارەتێک وەردەگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەربژێرەکانی بزوتنەوەکە بۆ ئەو پۆستانە دیاریدەکرێن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست” خواكوڕك” کەوتووە “چیای کوڕی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لە عومەری سەید عەلی کردووە سەردانی عوسمانی حاجی مەحمود بکات و دەربارەی وەرگرتنی بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن عوسمانی حاجی مەحمود بۆ پۆستێک قەناعەت پێبکات.
ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر داواکەی چیای نهوشیروان مستهفا سەردانی عوسمانی حاجی مەحمود دەکات و پێشنیاری پۆستێکی بۆدەکات، بەڵام عوسمانی حاجی مەحمود پێی دەڵێت: “جارێ بەنیازی سەفەرکردنی دەرەوەی ووڵاتم و دەڕۆم بۆ سوید کە گەڕامەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکەین.