خواكوڕك ناوی ئه‌ندامانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك ناوی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه ئاشكرا ده‌كات .
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له ( كامیل مه‌حمود و محه‌مه‌د ئه‌مین ئاشورو موحسین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا عه‌بدول غه‌فور چه‌مچه‌ماڵی و ئارام كه‌مال و سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) ده‌ست لهكاردهكێشنهوهو هۆكاره‌كه‌یشی بۆ تاكڕه‌وی عیرفان عه‌بدول عه‌زیز ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ” خواكوڕك ” كه‌وتووه ، شه‌ش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ڕایانگه‌یاند:” دوای دانبه‌خۆداگرتنی درێژخایه‌ن و گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێگایه‌كی گونجاو بۆ ڕیگری له به‌لاڕێدابردنی بزوتنه‌وه‌كه‌و كۆتایهێنان به قۆرغكاری و ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌ویی و به‌هه‌ده‌ردانی وزه‌و توانای كادیران و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌كه و له ده‌ستدانی پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ،دوای چه‌ندین رێگاچاره‌ی دروست و خستنه به‌رده‌ستی كه‌سی یه‌كه‌م و شورای ناوه‌ند … به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو .
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا 6 ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێن :” له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه و بێ ئاكامكردنی هه‌وڵه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بڕیاری دهستلهكاركێشانهویهی خۆیاندا له ئه‌ندامیه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان “.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی 6 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان