توركیا داوای لادانی نهخشهی كوردستانی گهوره له گووگڵ ماپ دهكهن
لە چەند رۆژی رابردوودا پارتی نەژاپەرستی تورکیا (مەهەپە) پرسی دانانی نەخشەی کوردستانی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە لە تورکیا هێناوەتە رۆژەڤ و داوای هەڵوێست لە حکوومەت دەکات.
جاهيد تورهان، وەزیری گەیاندن و پلاندانانی تورکیا، رایگەیاند:”سەردانی کۆمپانیای گووگڵیان کردووە و داوای لێکردوون ئەو نەخشهیە لاببهن، کە بەشێك لە خاکی تورکیای تێدایە”.
هاوكات وەزیری گەیاندن و پلاندانانی تورکیا، جهختى لهوهشكردۆتهوه:دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی زانیاریان هەبووە لەسەر نەخشەی كوردستان لە گۆگڵ كە بەشێك لە خاكی ئێران و عێراق و سوریاشی گرتۆتەوەو چاودێری پێشهاتەكانیش دەكەن.
جاهيد تورهان، وەزیری گەیاندن و پلاندانانی تورکیا گوتیشی :دەستەی تەكنەلۆژیا و زانیارییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای گۆگڵ قسەیان كردووە بۆ ئەو مەبەستە وەك بەشێك لە پابەندبوونیان بە یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكان.