ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستگیر كرا كه دراوسێی ماڵی سێوان قادر بوو
دواى ئه‌وه‌ى سوتانى سێوان و منداڵه‌كانى كاردانه‌وه‌ى به‌رفراوانی له شه‌قامی كوردستان لێكه‌وته‌وە،پێش گیان له‌ده‌ستدانی، سێوان قادر گووتویه‌تی: سكاڵام هه‌يه له‌وانه‌ى ده‌ستيان هه‌بووه له‌سوتانم و هه‌روه‌ها چه‌ند زانيارييه‌كى ساتى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش ده‌خاته‌ڕوو.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه 26ی12ی2018 ئەو ئافرەتە دەستگیر كرا كه دراوسێی ماڵی ئافره‌ته سوتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌و لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە و لەگەڵ هاوسەری سێوان قادر گواستراونەتەوە بۆ زیندانی معەسكەر سەلام لەشاری سلێمانی.
شه‌وی 16ـی كانونی یه‌كه‌می 2018 به هۆی ڕوداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ،سێ منداڵی خێزانێك گیانیان له ده‌ستداو دایكی منداڵه‌كانیش ڕێژه‌ی له %90 جه‌سته‌ی سوتا و دواتر گیانی له ده‌ستدا ،ئه‌م ڕووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناو له زۆربه‌ی شاره شارۆچكه‌كانی كوردستان گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایی به ڕێوه چوو .