محەمەد حەلبوسی بڕیارێك لە بەرژەوەندی كورد دەردەكات
لەگەڵ ئەو زۆرداریەیی رژێمی پێشووی عێراق دژ بە گەڵی كوردستان, تا ئێستا چەند بڕیارێكی رژێمی پێشوو لە عێراقدا ماونەتەوە, ئەمڕۆ نووسراوێكی پەرلەمانی عێراق بڵاو بووەتەوە، كە تیایدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایەكی ئاراستەی لیژنەی یاسایی كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە كە لە دژی كوردانی فەیلی دەریكردبوو.
لەم نووسراوەدا كە ئیمزای حەلبوسی پێوەیە و لەلایەن ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكی كوتلەی “سەنەدی وەتەنی” لەنێو پەرلەمانی عێراقدا بەرز كراوەتەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش (حزبی بەعس) كراوە، كە تایبەتە بەدەست بەسەرداگرتنی زەوییەكانی كوردانی فەیلی لە شاری مەندەلی.
داوایەكە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە ئاراستەی هەردوو لیژنەی یاسایی پەرلەمان و لیژنەی كۆچبەران كراوە، بۆ ئەوەی یاسایەك ئامادە بكەن و لە ڕێگەیەوە بڕیارەكەی بەعس هەڵوەشێننەوە.
جێی باسە ئەمە لە كاتێكدایە كە لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری پاری تاقمێكی یەكێتی و دەست بەسەرداگرتنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە، پرۆسەكانی تەعریب و دەربەدەركردنی كورد و دەست بەسەرداگرتنی زەوییەكانی كورد دەستی پێكردووەتەوە.