ئەمریكا بۆ پەیەدە یان دەبێت رێگە بە گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ بدەن یان رۆژئاوا رادەستی رژێمی سوریا بكەن

 

دوای ئەوەیئەمریكا بڕیاریدا لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان بكشێتەوە, لە ئێستادا ناوچەكە رووەو ئاڵۆزی دەچێت, ئەمریكا پاش بڕیارەكە دوو رێگای خستۆتە بەردەم پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان, یان دەبێت رێگا بدەن پێشمەرگە بگەرێتەوە رۆژئاوا یان دەبێت رۆژئاوا رادەستی رژێمی سوریا بكاتەوە
.
سەرچاوەیەك لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند، پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە رۆژئاوای كوردستان دوو رێگای لەبەردەمە بۆ قۆناغی دوای كشانەوەی ھێزە ئەمریكییەكان.
ھەروەك ئەو سەرچاوەیە، كە لەبەر ھەستیاریی بابەتەكە داوای كرد ناوی ئاشكرا نەكرێت، رایگەیاند، دوو رێگاكە بریتین لە؛

ڕێگەی یەكەم:

پەیەدە، پێشمەرگەی رۆژ و ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە ھاوبەشی رۆژئاوای كوردستان لە عەفرینەوە تا (عەین دیوار) لەسەر سنوور لە نزیك باشوور و باكووری كوردستان بەێوە ببەن. ئەمریكا پێشنیازی ئەو رێگایەی كردووە.

ڕێگەی دووەم

دابەشكردنی ناوچەكانی ھەژموونی ھیزەكان بەسەر دوو ناوچە:

– لە پارێزگای دێرەزوور و حەسەكە بە قامیشلۆ، سەری كانی، دێرك و ناوچەكانی دەوروبەری رادەستی رژێمی سووریا بكاتەوە بە چاودێریی رووسیا و ئەمریكا.

– پارێزگای ئیدلیب رادەستی رژێمی سووریا بكرێتەوە بە چاودێریی رووسیا.

بەپێی زانیارییەكان، پەیەدە رێگای یەكەم (گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ بۆ رۆژئاوای كوردستان)ی رەت كردووەتەوە، بۆیە ئەمریكا وەك سزایەك بۆ پەیەدە و ھێزەكانی سووریای دیموكراتی (ھەسەدە)، بڕیاری كشاندنەوەی ھێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا، دا.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمریكا و رووسیا رێككەوتنێكی سەرەتاییان لەسەر رێگای دووەم كردووە، بەو مەرجەی رژێمی سووریا بەشێوەیەكی رەمزی بگەڕێتەوە دێرەزوور و حەسەكە بەبێ ھێنانی ھێزی سەربازی.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد، كە بەپێی رێككەوتنەكەی ئەمریكا و رووسیا، ھێزەكانی ئاسایشی پەیەدە و ھەسەدە لەژێر فەرمانی ھەواڵگریی رژێمی سووریا و میلیشیا ئێرانییەكان دەجووڵێنەوە و رژێمی سووریا ھێز نانێرێتە ئەو ناوچانە.

Back to top button