سەرۆك وەزیرانی فاتیكان گەیشتە هەولێر

دوای ئەوەی بەر لە دوو رۆژ كاردینال پارۆڵێن بەیاوەری شاندێك و بەسەردانێكی فەرمی گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووبووەوە.

كاردیناڵ پیترۆ پارۆڵێن سەرۆك وەزیرانی فاتیكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك كاردیناڵ پیترۆ پارۆڵێن لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك مەسعود بارزانی، هەروەها نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كۆبێتەوە، لە بەرنامەشیدایە بەشداری لە كردنەوەی چەند پرۆژەیەكدا بكات

ئەم سەردانەی كاردیناڵ پیترۆ كە كەسایەتی دووەمی فاتیكانە لە دوای پاپا فرانسیسی فاتیكان، لە كاتێكدایە هەولێر و هەرێمی كوردستان لەنێو جەژنەكانی سەری ساڵی نوێ و لەدایكبوونی مەسیحدان و هاووڵاتیانی مەسیحیی كوردستان و هەزاران ئاوارەی مەسیحی عێراق لە هەولێر داڵدە دراون.

Back to top button