ئێران و رێكخراوی تیرۆریستی تالیبان كۆبوونەوە
دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی تالیبان وەك دەست پێشخەریەك داوای لە رژێمی ئێران كرد كە بەیەكەوە كۆببنەوە پەیوەندیەكانیان ئاسای بكەنەوە , ئەمڕۆ میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسداران، بڵایان كردووەتەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان كۆ بووەتەوە.
لەمبارەوە ماڵپەڕی (تەسنیم) بڵاوی كردووەتەوە، عەلی شەمخانی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی كابول پایەتختی ئەفغانستانی كردووە و لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی ڕێكخراوی تاڵیبان كۆ دەبێتەوە.
عەلی شەمخانی، بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندووە: “حكوومەتی ئەشرەف غەنی، سەركۆماری ئەفغانستان ئاگاداری گفتوگۆی نێوان ئێران و تاڵیبانە”.
ئاماژەی بەوەش كردووە: “حكوومەتی ئەفغانستانیان لە ناوەرۆكی گفتوگۆكان ئاگادار كردووەتەوە و لە داهاتووشدا ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام دەبن”.
شەمخانی ئامانج لەو گفتوگۆیانە لەگەڵ تاڵەبانی بۆ “یارمەتی بە چارەسەركردنی پرسی ئاسایش و ئەمنیەتی ئێستای ئەفغانستان” گەڕاندووەتەوە”.
ساڵی پار چەند میدیایەكی جیهانی بڵاویان كردەوە كە بەرپرسانی ابڵای تاڵیبان لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی ئێران كۆبوونەتەوە و لە هەندێ ناوچەی ئێران فێرگەی مەشق و ڕاهێنان بۆ چەكدارانی تاڵیبان كراوەتەوە كە ئێران ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت كردەوە.
ئەم گفتوگۆیەی نێوان ئێران و تاڵیبان لە كاتێكدایە كە پێكدادان و شەڕی نێوان حكوومەتی ئەفغانستان و گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان زۆر چڕتە بووەتەوە و هاوكات ئەمریكاش ڕای گەیاندووە كە سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ گرووپی تاڵیبان كە دانوستانی ئاشتی لەگەڵ حكوومەتی ئەشرەف غەنی دەست پێ بكەنەوە.