ڤیدیۆ.. لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان یاریی لوتکەى لە ناپۆلی بردەوە

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان لەدواین خولەکدا سەرکەوتنی بەسەر ناپۆلی بەدەستهێنا

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى هەژدەیەمی خولی ئیتاڵیا و لە یاریی لوتکەدا ئینتەرمیلان لە یاریگاى خۆی میوانداری ناپۆلی کرد

تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون، تایمی دووەم تا خولەکی کۆتایی هەر بە بێ گۆڵ یەکسان بون، لەخولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا لۆتارۆ مارتینێز تاکەگۆڵی یارییەکەى بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سودی ئینتەر کۆتایی هات.

بەوەش ئینتەرمیلان کۆی خاڵەکانی بۆ 36 خاڵ بەرزکردەوەو لەپلەى سێیەمدایە و ناپۆلیش بە 41 خاڵ لەپلەى دووەمی ریزبەندی مایەوە.

Back to top button