هۆندا چیتر كلیل بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی به‌كارناهێنێت

كۆمپانیای هۆندا له‌ نوێترین بڕیاریدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ چیتر بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی كلیل به‌كارناهێنێت و له‌جیاتی كلیل په‌نجه‌مۆری خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌كارده‌هێنێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین بڕیاری كۆمپانیای هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، سه‌رۆكی كۆمپانیای هۆندا بڕیاریدا كه‌ له‌مه‌وبه‌دوا سیسته‌می ئۆتۆمبێله‌كانیان بگۆڕن له‌ به‌كارهێنانی كلیل بۆ په‌نجه‌مۆری كه‌سه‌كان.

ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێل به‌ناوی “سانتافی” جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ ساڵی داهاتوو، كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌رگایه‌كی نوێیه‌ بۆ دنیای ئۆتۆمبێل.

هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره‌ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ كه‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ پایته‌ختی كۆریای باشوور “سیئۆل”، هۆندا له‌ ساڵی 1947 دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی “چه‌نگ جو یونگ” كه‌ ئێسته‌ كۆمپانیای هۆندا به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له‌ دنیادا.

 

Back to top button