بەم شێوەیە پێستت لە چرچ و لۆچی بپارێزە

زۆربەمان ئارەزووی پێستێکی ساف و بێ چرچ و لۆچی دەکەین، کە ئەمەش بە پاراستن و خزمەتکردنی پێستمان دەبێت.

بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و بەکارھێنانی ماکیاژ و زۆر ھۆکاری دیکە، پێست گەشاوەیی خۆی لەدەست دەدات و تووشی چرچ و لۆچی دەبێت، بۆیە باشترین رێگا ئەوەیە بە ماسک و چارەسەری سروشتی بیپارێزین.

یەکێک لە باشترین ماسکەکان، تێکەڵکردنی سپێنەی ھێلکە و ھاڕاوەی توێکڵی لیمۆیە، جوان پێکەوە تێکەڵیان بکە، پاشان لە دەموچاوت بدە و بۆ ماوەی 20 خولەک بیھێڵەرەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، ئەگەر ھەفتەی دوو جار ئەم ماسکە بەکار بھێنیت، سوودێکی باش بە پێستت دەگات و لە پەیدابوونی چرچ و لۆچیش لەسەر دەموچاوت دەتپارێزێ.

Back to top button