کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، باران دەبارێت، لە ھەندێک کاتدا بارانەکە چالاک دەبێت، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی باران و نمە باران ھەیە.

    

Back to top button