هۆشیار زێباری زانیاریی نهێنی لەسەر هاتنەکەی ترەمپ بۆ عێراق ئاشکرا کرد..
ھۆشیار زێباری: سەرۆکایەتییەکانی عێراق نەیانتوانی ئابڕووی وڵاتەکەیان بپارێزن، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی عێراق له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، له ڕێسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاتووه كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی وڵاتێك بكات كه هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕدان و جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و جه‌ژنه‌كانی تریان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌یش وه‌ك هاوسۆزی و گرنگیدان به ئازار و ماندووبوونه‌كانیان كه له دووری كه‌سوكاریان بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی وڵاته‌كانیان كۆشش ده‌كه‌ن.
ھۆشیار زێباری ھەروەھا ئاماژەی داوە، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکوومەت) ”پەراوێز خراون“ و تەنانەت بەشێوەیەکی رەمزیش لە پێشوازیی دۆناڵد ترەمپدا نەبوون و پێی وایە ئەو سێ سەرۆکایەتییە نەیانتوانی ”ئابڕوو و شکۆ“ی وڵاتەکەیان بپارێزن.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌بوو به‌رپرسان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق به ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت پێشوازیان له تره‌مپ بكردایه، بۆ ئه‌وه‌ی میوانداری و مرۆڤدۆستی عێراق و نیشتمان بخرێته ڕوو، بۆیه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌لێن و كاره نا حه‌كیمانه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، چونكه سه‌رپێچی ته‌واوه‌تی دیپلۆماسییه‌تی پێشكه‌وتووه.
ئەو سەردانە نھێنییەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق بووەتە ھۆی ناڕەزایی لایەنە عێراقییەکان و پێیان وایە ترەمپ بە ئاشکرا سنووری عێراقی بەنایاسایی بەزاندووە و پێشێلکاریی سەروەریی عێراقی کردووە.
دۆناڵد ترەمپ دوای سەردانەکە، ھۆکارەی بە نھێنیی چوونی بۆ عێراق بۆ ”مەترسیی ئەمنی“ گەڕاندەوە، کە سەرەڕەای ئەوەی ئەمریکا حەوت تریلیۆن (حەوت ھەزار ملیار) دۆلاری بۆ سەقامگیریی عێراق خەرج کرد، کەچی ئەو ناچار بووە بۆ پاراستنی خۆی، بە نھێنی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.