هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی شاری هه‌ولێر جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دا و كۆچی دوایی كرد .. وێنه‌كه‌ی ببینه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە شێرزاد ئەکتەری کۆمیدی و وێنەگر، ناسراو بە (شێرۆ) بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، ھەر ئەمڕۆش لە ھەولێر پرسەی بۆ دادەنرێت، مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، شێرزاد ئەحمەد، کە چاوەکانی لەدەست داوە و نابینێت، ھەروەھا داوای لە ھاوڕێ و ھەوادارانی دەکرد، بۆ چاکبوونەوەی دوعای بۆ بکەن.

شێرزاد ئەحمەد، خەڵکی شاری ھەولێرە، وەک ئەکتەر بەشداریی چەندین فیلمی کردبوو، ھەروەھا کاری وێنەگرتنی بۆ چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کردبوو، چەند ساڵێک بوو بەشداربی ھیچ فیلم و درامایەکى نەکردبوو، ھەروەھا بەشداریی ئەو فیلمانەشی کردووە، کە بەشێوەی سی دی بڵاو دەکرانەوە.

Back to top button