رێبوار تاڵه‌بانی : ئەو بڕیارە تۆڵە سەندنەوەیه‌و هه‌ڵوێسته‌كانم ناگۆڕم
دوای ئەوەی دوێنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی شه‌ش مانگی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
لای خۆیه‌وه رێبوار تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند:” “ئەو بڕیارە تۆڵە سەندنەوە لە بەرامبەر ھەڵوێستەكانمان و ئەگەر شەش ساڵیش زیندانی بكرێم ھەڵوێستەكانم ناگۆڕم”.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتی :” “كاتێك لە 16 ئۆكتۆبەر كەركووك بە بارودۆخێكی نا دەستووری نا یاسایی تێدەپەڕی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بە یاداشێك داوام لە ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كرد بە زووترین كات چارەسەری ئەو دۆخە بكەن، مادەی 9ی دەستووری عێراق رێگەی نەداوە بە ھیچ حكوومەتێك سوپا بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان بەكاربێنێ”.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت: “ھەڵوێستێكی دیكەمان لەسەر ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان بوو، كە وەك ئاڵای عێراق ئاڵایەكی دەستوورییە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەنگی لەسەر داوە كە دەبێ ئاڵای كوردستان وەك ئاڵای عێراق پێكەوە لەسەر فەرمانگەكانی ھەڵبكرێت. 86% خەڵكی كەركووك دەنگیان بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان داوە لە ھەموو پێكھاتەكان”.
رێبوار تاڵەبانی گوتیشی: “لەسەر ئەو ھەڵوێستانەمان ھەندێك خەڵك لە حكوومەتی عێراق بە ئەجندای دەرەكی كاردەكەن، بەشێك لایەنی سیاسی لە كەركووك نایانەوێت من وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بمێنمەوە، چونكە من شەرعیەت بەو بارودۆخەی كەركووك نادەم، ئەگەر بگەڕێمەوە كەركووك ئەوە دەگەیەنێت كە شەرعیەت بە 16 ئۆكتۆبەر دەدەم، ئەگەر شەرعیەت بە 16 ئۆكتۆبەر بدەم ئەوا شەرعیەت بە ئەنفال و كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە و ھەشت ھەزار بارزانی دەدەم، بۆیە خەیاڵیان خاوە من بەو شێوازە بگەڕێمەوە”.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌شلێت:”ئەوەی دەكرێت دژایەتی كردنی دەستوور و یاسای عێراقە و ھەموو ھەوڵێك دەدەین، بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو بڕیارە ، تائێستا 30 بەڕێوەبەری كورد لە كەركووك دەركراون، ھیچ لایەنێكی كوردی و عەرەبی و توركمانی ھەڵوێستیان نەبووە، سەدام حوسێن پێشتر ھەمان كردەوەی كردووە و پارێزگاری ئێستای كەركووك ھاتووە ئەو كردەوانەی بەعس دووبارە دەكاتەوە، دەبێ ئەو پارێزگارە بدرێتە دادگا”.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گوتیشی :” “جاران تۆڕی گەورە نەوتی كەركووكی دەدزی، ئێستا خەڵك ھەیە بە پلەی ئەفسەر نەوتی كەركووك دەدزێت، بۆ داواكاری گشتی بێدەنگە، كەچی ھەمووكات بڕیاری دەستگیركردن بۆ من دەر دەكەن، ئەگەر شەش ساڵیش دەستگیر بكرێم ھەڵوێستەكانم ناگۆڕم”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.