كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌

بەھۆی کێشەی ناوخۆییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و بە کەمبایەخ سەیرکردنی بەرپرس و کارگێڕی مەڵبەندەکانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌و حزبه‌ ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌ .

بەپێی زانیارییەکانی ” خــواكــوڕك” جگە لە وازھێنانی ھەریەک لە ئیسماعیل ڕەسوڵ و سەعید ھەرکی، ئەندامانی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی، ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەندەکانی کۆمەڵ، لە سنووری مەڵبەندی ھەولێر و سلێمانی دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

سۆران سێوکانی، چاودێری سیاسی و توێژەر لە بواری ئیسلامیی سیاسی،ده‌ڵێت : “بەشێکی زۆری سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دوای بەرژەوەندیی خۆیان کەوتوون، بەڵام کادیرەکانی خۆیان بەجۆرێک پەروەردە کردووە، کاتێک درک بەوە دەکەن، تووشی شۆک دەبن، بۆیە بەئاسانی لەو حزبە دروور دەکەونەوە“.

لای خۆیه‌وه‌ ئیسماعیل ڕەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی، له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی گووتی : ”بەڵێ، وازم لە ڕیزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ھێناوە و نامەی دەست لەکار کێشانەوەم پێشکەش کردووە، بەڵام جارێ نامەوێ لەسەر ئەو پرسە قسە بکەم“.

هاوكات دوای وازھێنانی بەرپرسە باڵاکانی کۆمەڵی ئیسلامی، دەزگای پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن .

Back to top button