د. مه‌حمود عوسمان :سەردانەكه‌ی تره‌مپ حیساب نەکردنە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی12ی2018 ، دكتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستان ، لەبارەی سەردانەکەی ترەمپەوە بۆ عێراق و رۆڵی سه‌رۆككۆمار ، ڕایگه‌یاند:”  ترەمپ سەرکۆماری عێراقی ھەر نەخوێندەوە، بەس باس لە داوەتی دیداری عادل عەبدولمەھدی دەكرێ، پێویستە سەرکۆماریش قسەی ھەبێ و ڕای خۆی بڵێت، با بزانین ھیچ دەڵێ یان نایڵێ؟ ئەم سەردانە حیساب نەکردنە بۆ ھەموو عێراق و بەتایبەت سەرۆک کۆمار، ھەروەھا بێڕێزییەکی زۆر گەورەیە”.

دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ڵێت :” دوو ڕۆژ پێش گەشتی ترەمپ بۆ عێراق، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ سەدام باشتر بووە لەوانەی ئێستە لە عێراقدان، چونکە ئەمانە کۆمەڵێک کەسی دزن و کێشەیان زۆرە”.

سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد ده‌شڵێت :” دەڵێن گوایە ترەمپ داوای لە عادل عەبدولمەھدی کردووە بچێتە سەربازگەكەی ئەنبار و ئەویش نەچووە، ئەگەر وابێت باشی كردووە نەچووە، سەرەڕای ئەوەش پێویستە ڕاگەیاندراوێک دەربکات و بڵێ ئێمە وڵاتێکی خاوەن سەروەریین و ھاتنی لەم چەشنەمان قبووڵ نییە، ھەروەھا ترەمپ داوای بینینی منی کردووە نەچووم، ئەمە ترسی بۆ چیە؟ دەبوو لە یەکەم جارەوە لە فڕۆکەخانەوە بێن و پێشوازییان لێ بکرێت، نەک لە سەربازگە بنیشنەوە و بڵێ وەرە بۆ لام”.

سه‌ردانه‌ له‌ ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق، پاش بڕیاره‌ له‌ ناكاوه‌كه‌ی بوو به‌ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا و پاساویشی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ توانیوویانه‌ شكست به‌ چه‌كدارانی داعش بهێنن و چیدیكه‌ هێنده‌ خه‌رجی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌ن و گووتی: “ئیمه‌ پۆلیسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیین”.

Back to top button