بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بزانه‌ به‌نیازی چین دژی كه‌ناڵی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، لاهور جه‌نگی یه‌كێك له‌ خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هۆی ئه‌و پاره‌ی كه‌ پاش خیانه‌ته‌كه‌ به‌رده‌ستی كه‌وت، ده‌ستی كرد به‌ جێبه‌جێی كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی به‌ناوی ( 16ی ئۆكتۆبه‌ر)”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ ئێستادا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و هه‌ردوو كوره‌كه‌ی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، كه‌ رێگری بكه‌ن له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌، له‌هه‌وڵی راگرتن كه‌ناڵه‌كه‌دان”.

پێشتر لاهور جه‌نگی له‌گه‌ڵ ستافێكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئارتی، بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ گفتووگۆی كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ئاشكرا راگه‌یاندرا كه‌ كه‌ناڵێك له‌ژیر ناوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بیته‌وه‌، له‌ئێستادا هه‌وڵی راگرتنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و له‌دایكبوونی ده‌كرێت ئه‌مه‌ش له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی”.

سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاری هه‌وڵدانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و كوره‌كانی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌، كه‌ كێشه‌ی ناوه‌خۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر میراتی تاڵه‌بانی، پێشیان وایه‌ ئه‌گه‌ر لاهور كه‌ناڵێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت له‌ناو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، بۆیه‌ رێگری لێده‌كرێت”.

Back to top button