سەعد خەزعەلی داوایی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌تی كرده‌وه دیداری تره‌مپ له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د بكات، سه‌ركرده‌یه‌كی عێراق داوا له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت له‌مه‌ڕ ئه‌و سه‌ردانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌شلێـ ئه‌گه‌ر ئه‌مه شایانی هه‌ڵوێست نه‌بێت لای به‌رهه‌م ساڵح با ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرێت”.
سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه و په‌رله‌مانتاری عێراقی له فراكسیۆنی سادیقون ” سەعد خەزعەلی” به میدیاكانی عیراقی راگه‌یاندووه، پێویسته به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵوووێستی فه‌رمی خۆی له‌مه‌ر سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق راگه‌یێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیشی نابیت، ئه‌وه پێویسته ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه ده‌شلێـ” هه‌ڵوێستی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی دیداری تره‌مپ هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و ئازایانه بوو، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات” یەنە سیاسییەكانی عێراقیش واز لە ناكۆكی ناوخۆ بێنن و هەڵوێستی یەكگرتوو لە دژی سەردانەكەی ترەمپ بۆ عێراق دەربڕن، كە بەپێشێلكردنی سەروەری عێراق وەسفی كرد”.