نیۆرك تایمز:سوریا دوای كشانەوەی ئەمریكا چی لێدێت؟

 
لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز دا تیشك خراوەتە سەر دەرئەنجامەكانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و ئەوە خراوەتەڕوو كە ئەو هەنگاوە سوریا دەباتە دۆخێكی دژوارترو جەنگێگی قورسی نێوخۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت”.
ڕۆژنامەكە باسی لەوە كردووە كە ئەمریكا بەو هەنگاوە گۆڕەپانەكەی بۆ هەریەك لە ڕوسیا و ئێران و توركیا چۆڵدەكات و كاریگەریشی دەبێت لەسەر متمانەی دۆستەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و لاوازی دەكات”.
تایبەت بە چارەنووسی كوردان لەو بەشەی كوردستان ڕاپۆرتەكە ئەوەی خستۆتە ڕوو كە ئەگەر زۆرە هێزە كوردیەكان لەگەڵ بەشار ئەسەد ڕێكبكەون گەر نا دور نیە بە هەزاران هاوڵاتی كورد ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن”.
سه‌رچاوه‌:الجزیره‌
Back to top button