مووسه‌نا ئه‌مین، با دادگا بچێت خۆفرۆشه‌كان بگرێت نه‌ك رێبوار تاڵه‌بانی
پاش بریاری گرتنی رێبوار تاڵه‌بانی له‌لایان دادگای كه‌ركووك، كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوا خۆی هێناو و سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند ئه‌و بریاره ته‌واو سیاسیه له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شی دا رێبوار تاڵه‌بانی گوتی حزبێك ده‌یه‌وێت من له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك لابداتـ”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه مووسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه” بڕیاری دەستگیرکردنی رێبوار تاڵەبانی بۆ تۆڵەکردنەوەیە لەو هەڵوێستانەی کە ڕابردوودا هەیبووە و دەشڵێ”کەرکووک پڕیەتی لە دز و گەندەڵ و خۆفرۆش دەبێ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت، هه‌روها ده‌شلێـ”بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار تاڵەبانی بڕیارێکی سیاسییە ئەوەیشی کە دەکرێ تۆڵە سەندنەوەیە لەبەرامبەر ئەو ھەڵوێستانەی کە ڕێبوار تاڵەبانی لە کەرکووک ھەیبووە، بۆیە ئێستا بەو جۆرە دەیانەوێ تۆڵەی لێ بکەنەوە”.
هه‌روه‌ها مووسه‌نا ئه‌مین باس له خۆفرۆش و گه‌نده‌ڵ و دز ده‌كات و ده‌لێـ”کەرکووک پڕیەتی لە دز و گەندەڵ و خۆفرۆش دەتوانن لەگەڵ ئەوانەدا لێپرسینەوە بکەن، نەک سزای زیندانیکردن بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی بسەپێنن، بۆیە دەبێ ئەو بڕیارە لە دادگا ھەڵبوەشێتەوە و بەشێوازی یاسایی خۆی چارەسەر بکرێت، ئاماژەی بە ئەوەش دا، مەرج نییە ئەو بڕیارە بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی جێبەجێ بکرێت، چونکە بڕیارەکە دەچێتە باری “وقف تنفیز” ھەروەھا دەبێ پارێزەری بۆ بگیرێ و دادگا قسەی لەبارەوە بکات”.
له‌باره‌ی داگیركاری كه‌ركووك و مانه‌وه‌ی حشدی شه‌عبی مووسنا ئه‌مین ده‌شلێـ”پێوایە کە پێویستە خەڵکی شاری کەرکووک لە پێکھاتە ئەمنییەکانی خۆیان ئیدارەی شارەکە بپارێزن، ھەروەھا پێویست ناکات حەشدی لە کەرکووک بمێنێتەوە، تەنیا ئەو ناوچانە نەبێت، کە خەڵکی خۆیانی تێدا کۆبووەتەوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، بریاری گیرانی رێبوار تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوایی یه‌كێتیه له‌شاره‌كه بۆیه بریارێكی سیاسیه، گروپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی ده‌ستی له پشتی بریاری گیرانه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ر له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان یه‌كێتی نیشتمانی، تاوه‌كو ئێستا رێبوار تاڵه‌بانی ئاماده نیه بچێته‌وه كه‌ركووك، دوای خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشی كه‌ركووكی به داگیركراو پێناسه كردووه”