باله‌ی سەر به‌فر سه‌رنجی هه‌مووان به‌لای خۆی راده‌كێشێت
باله‌ی به‌فر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانیش به جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌ش له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا وڵاتانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌ك بكه‌ن تا زیاتر وه‌رزشه نوێیه‌كه بناسێنن.
باله‌ی سه‌ر به‌فر له زۆرینه‌ی یاساكانی له باله‌ی ئاسایی ده‌چێت به‌ڵام له‌وه‌دا جیاوازه كه هه‌ر تیپه‌ی له 3 یاریزان پێكدێت به پێچه‌وانه‌ی باله‌ی كه‌نار دهریاشه كه له 2 یاریزان پێكدێت.
یه‌كێكی تر له جیاوازیه‌كان له تۆپی یاریكردندایه كه باله‌ی سه‌ر به‌فر تۆپه‌كه‌ی قورستره كه تۆپێكی تایبه‌ته و بۆ ئه‌و یاریه دروست كراوه.
گه‌وره‌ترین جیاوازی له یاریگا و كهشهكهدایه كه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خۆر و سه‌ر خۆڵ بكرێت یارییه‌كه له‌سه‌ر به‌فر ده‌كرێ‌و ده‌بێت كه‌ش و هه‌واش سارد بێت بۆیه یاریزانان جلێكی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایان نه‌بێت.
ئه‌م یارییه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هێناوه‌و هه‌رچه‌نده هێشتا نه‌بووه‌ته یارییه‌كی ئۆڵۆمپی به‌ڵام ئه‌مساڵ له ئۆڵۆمپیادی زستانه نمایشكرا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بچێته نێو یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه.