عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ردانى كۆشكى سپى ده‌كات

دوای سەردانە چاوەڕوان نەكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق، كۆشكی سپی باس لە سەردانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ كۆشكى سپى لە داهاتوودا دەكات.
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بانگھێشتی کۆشکی سپی کردووە و چاومان لەوەیە لە واشنتن پێشوازی لێبکەین.
بۆڵتن، یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمه‌ریکا سەردانی سەربازە ئەمریکیيەکانی کرد لە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد لە ئەنبار.
سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا، به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق و رێزنه‌گرتن له نه‌ریته دیپلۆماتییه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه لێكدراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ڕه‌خنه له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به عێراق گیراوه، لایه‌نه شیعه‌كانیش هۆشدارییان داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق، كه نابێت سه‌ردانى كۆشكى سپى بكات.