موسه‌ننا ئه‌مین : کەرکووک پڕیەتی لە دز و گەندەڵ و خۆفرۆش دەتوانن لەگەڵ ئەوانەدا لێپرسینەوە بکەن

دوای ئەوەی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی شه‌ش مانگی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ركرد ،كاردانه‌وه‌ی نێوخۆی به‌دوای خۆیدا هێناو لای خۆیه‌وه‌ رێبوار تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گووتی:” ئەو بڕیارە تۆڵە سەندنەوەیه‌ لە بەرامبەر ھەڵوێستەكانمان و ئەگەر شەش ساڵیش زیندانی بكرێم ھەڵوێستەكانم ناگۆڕم”..

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی  ڕاگەیاند: “بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار تاڵەبانی بڕیارێکی سیاسییە ئەوەیشی کە دەکرێ تۆڵە سەندنەوەیە لەبەرامبەر ئەو ھەڵوێستانەی کە ڕێبوار تاڵەبانی لە کەرکووک ھەیبووە، بۆیە ئێستا بەو جۆرە دەیانەوێ تۆڵەی لێ بکەنەوە”.

ئەندامه‌كه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی گوتیشی: “کەرکووک پڕیەتی لە دز و گەندەڵ و خۆفرۆش دەتوانن لەگەڵ ئەوانەدا لێپرسینەوە بکەن، نەک سزای زیندانیکردن بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی بسەپێنن، بۆیە دەبێ ئەو بڕیارە لە دادگا ھەڵبوەشێتەوە و بەشێوازی یاسایی خۆی چارەسەر بکرێت”.

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: “مەرج نییە ئەو بڕیارە بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی جێبەجێ بکرێت، چونکە بڕیارەکە دەچێتە باری (وقف تنفیز) ھەروەھا دەبێ پارێزەری بۆ بگیرێ و دادگا قسەی لەبارەوە بکات”.

ده‌شڵێت :” پێویستە خەڵکی شاری کەرکووک لە پێکھاتە ئەمنییەکانی خۆیان ئیدارەی شارەکە بپارێزن”ھەروەھا پێویست ناکات حەشدی لە کەرکووک بمێنێتەوە، تەنیا ئەو ناوچانە نەبێت، کە خەڵکی خۆیانی تێدا کۆبووەتەوە”.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

 

Back to top button