یه‌كێتی به‌شداری دانووستاندنی راده‌ستكردنی رۆژئاوایی كوردستانی به‌سوریا كردووه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كردووه له دانووستاندنی په‌یه‌ده و حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هێنانه‌وه، هێزه‌كانی سوریا بۆ منبج و حه‌سه‌كه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بهخواكوركی راگه‌یاند نوێنه‌رێكی یه‌كێتی له دیمه‌شق به‌شداری دانووستاندنی نێوان په‌یه‌ده و رژێمی سوریای كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بریاری پاشه‌كشه‌یان له‌سوریا و رۆژئاوایی كوردستاندا، دوای ئه‌م بریاره هێزه‌كانی په‌یه‌ده به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژیان ره‌دكرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌په‌ده رازی بووه به هێنانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ته‌واوی ئه‌وناوچانه‌ی كه تێیدا باڵاده‌سته ته‌نها كۆبانێ نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ توركیا هێلی سووره”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه یه‌كێتی پاش بریاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و رۆژئاوایی كوردستان سه‌ردانی تاران و قه‌ندیل و تهڤدهمیان كردووه له سوریا، داوایان كردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نه‌درێت هێزی پیشمه‌رگه‌ی رۆژ بچێته‌وه، رۆژئاوایی كوردستان، به‌هه‌ر نرخێك بووه رێگری له‌وه‌ها بریارێك بكرێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه یه‌كێتی به‌ڵێنی به په‌یه‌ده و په‌كه‌كه داوه، ئه‌گه‌ر ناوچه‌كان راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د بكرێته‌وه، ئه‌وه له میدیاكاندا هاوكاریان ده‌بێت له‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌لارێدا ببات، رێگری له جوڵانی رای گشتی بكات، له‌وه‌ی كه ناوچه‌كان راده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكریته‌وه، له‌میدیاكاندا كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات” ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بچێته‌وه، ئه‌وه شه‌ری براكوژی دروست ده‌بێت، بۆیه ناوچه‌كان راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د بكرێته‌وه، باشتره”.
نموونه‌ی ده‌ستپێكردنی راده‌ستكردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د…
میدیایی یه‌كێتی…