پاش به‌شه‌هید دانی 2000 كور و كچ كورد په‌یه‌ده‌ منبجی راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د كرد

پاش به‌شه‌هید دانی 2000 كور و كچی رۆژئاوایی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر داعش له‌ منبج ئه‌مرۆ په‌یه‌ده‌ و هێزه‌كانی سه‌ر به‌و حزبه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ته‌واوی منبجی چۆڵكردوو، داواش له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، كه‌ بگه‌رێته‌وه‌، منبج و ناوچه‌كه‌ بگریته‌ ده‌ست”.

شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ئه‌بو له‌یلا كه‌یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوریایی دیموكرات، كه‌ له‌شه‌ری منبج به‌ قاره‌مانیه‌تیه‌كی بێ وێنه‌ ناسرابوو، له‌ منبج و له‌شه‌ری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌، ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ شه‌هید بوو، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا زیاتر له‌ 2000 كچ و كوری رۆژئاوایی كوردستان له‌ شه‌ری منبج شه‌هید بوون، به‌ڵام په‌یه‌ده‌ زۆر به‌ ئاسانی و بێ شه‌ر ناوچه‌كه‌ چۆڵكردوو، داواش ده‌كات هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بێنه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ و جله‌وی ده‌سه‌ڵات ناوچه‌كه‌ بگرێته‌ ده‌ست”.

پیشتر خواكوڕك ئاشكرا كرد، كه‌ په‌یه‌ده‌ و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ته‌واوی رۆژئاوایی كوردستان رێكه‌وتوون به‌وه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌نه‌وه‌ و نوێنه‌رێكی یه‌كێتیش تیدا به‌شداری كردووه‌ له‌و دانووستاندنه‌ كه‌ له‌ دیمه‌شق كراوه‌”.

Back to top button