لە توركیا لەبەر ئەوەی بە كوردی قسەیانكرد باوكێك كوژراو كورەكەی بە سەختی بریندار كرا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری ساكاریای وڵاتی توركیا باوك و كوڕێك بە كوردی لەگەڵ یەكتری قسە دەكەن لە لایەن ڕەگەزپەرستانی توكیا هێڕشیان دەكرێتەسەر باوكەكە دەكوژرێت و كوڕەكە بە سەختی بریندار كرا.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی كورد بەناوەكانی قادر سەكچی و موراد سەكچی كە كوڕ و باوكن لە شاری ساكاریا لەتوركیا بە كوردی قسەیانكردووە رەگەز پەرستەكانی توركیا هێرشیاندەكەنە سەر باوكەكە دەكوژرێت و كوڕەكە بەسەختی بریندار دەكرێت.
شایەنی باسە, رێژەی توندئاژۆی رەگەزی و رەگەز پەرستی لەچەند ناوچەیەكی وڵاتی توركیا دژ بە كورد تا ئێستا لە بهرز بوونهوە دایه بهرامبهر ئهو كوردانهی كه بهكوردی قسه دهكهن و خۆناساندن وەك كورد مەترسی گەورەی لەسەرە”.