یەكێتی و پەكەكە لەو دۆخەی توركیا بەبەرپرسیار دەزانرێت

خواكوڕك

پاش ئەوەی هەدەپە 80 پەرلەمانتاری بەدەست هێنا هەم یەكێتی و هەم پەكەكە لەو كاتە پشگیری پرۆسەی خۆسەری دیموكراتیان كردوو كەوتنە پشگیری كردنی شەڕی چەكداری ئەمەش لەچەندین بەرنامە و لێدوانی سەركردەكان كە ئێستا لەئەرشیڤی میدیاكان هەیە دەست دەكەوێت، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەگەر چی دۆخی دیموكراسی لەتوركیا بەرەو پاشەوە هەنگاو دەنێت و داهاتووی توركیا لە بەردەوامی دەسەڵاتی ئەكپارتی دیار نیە، بەڵام پێش رەخنە گرن لە ئەكپارتی دەبێت كورد فێری ئەوە بێت دەست لەسەر برینەكانی خۆی دابنێت و خۆی جارێ چارە بكات ئینجا باسی دەوڵەتانی داگیر كەری كوردستان بكات.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، یەكێتی و پەكەكە هۆكاری فەشەڵ پێهێنانی هەدەپەن و ئەوان بەرپرسیاریەتی مێژووی لەو دۆخەی توركیا هەڵدەگرن ئەگەرچی ئەو هاندان و ختوكەدانەی یەكێتی بۆ پەكەكە شەڕی پەكەكە كەوتە بەر خزمەتی ئەكپارتی و دەوڵەتی توركیا بەڵام دواجار بەزیانی گەلی كوردستان و هەدەپە شكایەوە.

هەورەها چاودێرانی سیاسی دەلێن بەدەیان بەڵگە و ئەرشیفی كادیر و لایانگر و بەرپرسانی یەكێتی كە ئێستا لە باڵی زۆرینە خۆیان وەسف دەكەن، لەبەردەستە كە هانی پەكەكەیان دەدا شەڕی چەكداری لەكاتی بەدەست هێنانی 80 كورسی لەتوركیا بكەن.

Back to top button