سوده‌کانی برۆکلی و ماست

پوکانەوەی ئێسک بەهۆی کەمبونەوەی ڕێژەی کالیسیۆمی لەشەوە دروست دەبێت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ماست و برۆکلی دەتوانێت یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و خێرا دروستبونەوەی بدات و ڕێگری لە نەخۆشی پوکانەوەی ئێسکیش دەکات.

برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و K، هەروەها ڕێژەیەکی باش لە کالیسیۆمی تێدایە، ئەمەش ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە دروستبون و بەهێزکردنی ئێسکدا.

لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی خواردنی ئەو ماددە خۆراکییانەی ڤیتامین C و K یان تێدایە دەبنە هۆی بەهێزکردنی ئێسک، هەوروەها پۆتاسیۆم ڕێژەی ئەو ئەسیدانە کەم دەکاتەوە کە دەبنە هۆی لەناوچوونی ئێسک.

ماست یەکێکی ترە لەو خۆراکانەی کە ئێسک بەهێز دەکات، بەتایبەت ئەو ماستەی کە لە شیری مانگا دروست کرابێت دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پڕۆتین ئەم دوو مادەیەش بۆ دروستبونی ئێسک و بەهێزبونی زۆر گرنگن.

ئەو کەسانەی کە دووچاری پوکانەوەی ئێسک بوون نابێت بە ڕێژەیەکی زۆر قاوە بخۆنەوە، چونکە قاوە دەبێتە هۆی ڕێگری لە مژینی کالیسیۆم لەلایەن لەشەوە، ئەمەش ئەو نەخۆشییە قورستر دەکات.

پسپۆڕانی پزیشکی ڕێنماییمان دەکەن لە هەفتەیەکدا سێ جار برۆکلی بۆ ژەمە خۆراکەکان زیاد بکرێت، بەڵام ماست پێویستە ڕۆژانە بخورێت.

 

Back to top button