رۆژانە یەك مۆز بخۆیت چی بەسەر جەستە دێت

وەک دەوترێ رۆژانە سێوێک بخۆیت لەپزیشک بەدوور دەبیت بەڵام توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ لەئەمریکا ئەوەی سەلماندوە کەتەنیا سێو ھێندە سودی تەندروستی نیە و خواردنی مۆزیش بەشێوەیەکی رۆژانە ھاوکاری لەشی مرۆڤ دەکات بۆ پاراستنی لەدژی جەڵتەی دڵ.

توێژەران دەڵێن مادەی پۆتاسیۆم کەبەزۆری لەمۆزدا ھەیە، خوێنبەرەکان رزگاردەکات لەکەڵەکەبوونی مادە زیانبەخشەکان لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی “ئندپێندنت”ی بریتانی،توێژەرانی زانکۆی ئەلاباما توێژینەوەیەکیان لەسەر مۆز وئەگەری توشبونی مشک بەمەترسی جەڵتەی دڵ سازکرد.

دەرکەوت ئەو مشکانەی ئاستی پۆتاسیۆم لەخوێنیان زۆربوو گرفتی رەقبونی خوێنبەرەکانیان نەبوو ھاوکات توشی گرفتی مەترسیداری ماسولکەی دڵ نەبوونەوە.

سەرباری گرنگی مۆز بەڵام شارەزایان دەڵێن زۆر خواردنی مۆز توشی ئازاری گەدەت دەکات سەرباری ھەستکردن بەسکچون و سەرگێژخواردن.

خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی لەبریتانیا رێنمایی دەدات بەخواردنی ٣٥٠٠ میلیگرام پۆتاسیۆم بەشێوەیەکی رۆژانە، بەڵام خواردنی دو مۆز لەرۆژێکدا ناگاتە چارەکی ئەو بڕە.

بۆ قەرەبووی ئەوەش شارەزایان رێنمایی دەدەن بەخواردنی خۆراکی تری وەک پەتاتە و قەرنابیتی رەش و ماسی و مریشک.

 

Back to top button