هازارد: لە کۆتایى ئەم وەرزەدا دەبینین چى روودەدات

ئیدین هازاردى بەلجیکى دووپاتیکردەوە لە کۆتایى ئەم وەرزەدا داهاتووى خۆى یەکلادەکاتەوە.

لە لێدوانێکى رۆژنامەنووسیدا، کە رۆژنامەى تایمزى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، ئیدین هازاردى ئەستێرەى یانەى چێڵسى ئینگلیزى ئاماژەى بەوە کردووە، لە کۆتایى ئەم وەرزەدا چارەنوسى خۆى رووندەکاتەوە.

هازارد دەڵێت “لە کۆتایى ئەم وەرزەدا دەبینین چى روودەدات، بەڵام ئێستا سەرنجم لەسەر ئەوەیە باشترین ئاست لەگەڵ یانەکەمدا پێشکەش بکەم”.

ئەم لێدوانەى یاریزانە بەلجیکیەکە لە کاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک ئاماژەى بەوە کردووە ،ئارەزوو دەکات یارى بۆ یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بکات و یانە مەدریدیەکەش ماوەیەکى زۆرە هەوڵى گواستنەوەى دەدات، وەک رۆژنامە ئینگلیزى و ئیسپانیەکان باسى دەکەن.

 

Back to top button