مێسی ئه‌م یانه‌یه به به‌ربژێری یه‌كه‌م بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له نوێترین دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری دایه‌وه، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌كه‌دا پێشبینی كرد یوڤێنتۆس ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول وه‌رزی رابردوو گه‌یشتنه فایناڵی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام مێسی بۆ ئه‌م وه‌رزه ئه‌م دوویانه له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه دوورده‌خاته‌وه و به‌هۆی كریستیانۆ پێیوایه یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كییه.
مێسی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: یوڤێنتۆس زۆرترین چانسی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هه‌یه، چونكه گۆڕانكاری باشی كردووه و ئه‌زموونێكی زیاتری وه‌رگرتووه و خاوه‌نی كریستیانۆ رۆناڵدۆشه.
له باره‌ی بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی، مێسی ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی سانجێرمان هاوكاته له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی بارسێلۆنا بۆیه یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌م نه‌بینیوه، پێموایه بایرن میونشن و مان سیتیش به ئه‌ندازه‌ی یوڤێنتۆس به‌هێز نین.