کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان ڕاگه‌یێندرا

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆك ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت، لە کەرکووکیش ئاسمان لە بەیانیی زوودا تەم دەبێت، پاشان ئاسمان بۆ ساماڵ و نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی شەودا، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

Back to top button