جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق زیادی كردووه
ناوەندی میدیای ئەمنی، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە “ھێزە ئەمنییەكان 3 چەكداری داعشیان لە رۆژئاوای مووسڵ و 5 چەكداری دیكەشیان لە رۆژئاوای رومادی، ھەروەھا 2 چەكداری دیكەشیان لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركردووە”
له چه‌ند شه‌وی رابردوودا چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر بازگەی حەلاون لە نێوان خانەقین و گوڵاڵە و لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژراون و ژمارەیەك پۆلیسی دیكەش بێسەروشوێنن و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیش سووتێندراون.
ماوه‌یه‌كه جموجۆلی چه‌كدارانی داعش، له ناوچه‌كه زیادیكردووه و تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا، 15 كەس لە خەڵكی سڤیل و ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان لە خانەقین و دەورووبەری كوژراون و 27 گوندی ناوچەكەش چۆڵكراون.
له دیسه‌مبه‌ری 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، وتاری سه‌ركه‌وتنى خوێنده‌وه، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵ و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق ماوه.