مۆسكۆ به ووردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و گومانی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا هه‌یه
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن ،له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى فراوانى ساڵانه‌ى به به‌شدارى ده‌يان رۆژنامه‌نووس له سه‌رتاسه‌رى جيهانه‌وه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رايگه‌ياند:” كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هه‌نگاوێكى درووسته، به‌ڵام نازانم بۆچى له‌م كاته‌دا راگه‌يه‌ندرا”.
سه‌رۆكی ڕوسیا گوتیشی :” بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ناشه‌رعييه و كشانهوهشيان هه‌نگاوێكى درووسته ، تا ئێستا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزى ئه‌مه‌ريكا له سووريا نييه”.
ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌شڵێت :” نازانم مه‌به‌ست له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا چييه، ئه‌مه‌ريكا ماوه‌ى 17 ساڵه له ئه‌فغانستانه. هه‌موو ساڵێكيش باس له كشانه‌وه‌يان ده‌كه‌ن و هێشتاش له‌وێن”.
لای خۆیه‌وه ميخائيل بۆ‌گدانۆڤ، نێردراوى ڤلاديمێر پوتنى سه‌رۆكى رووسيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا رايگه‌ياند:” مۆسكۆ به وردى چاودێرى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌كات و ئێمه پلانى گريمانه‌يى بۆ ئه‌و پاشهكشێيه دانانێين، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ توركه‌كان و ته‌نانه‌ت ئهمهريكييهكانيش پهيمانمان داوه رێز له سه‌روه‌رى و يه‌كپارچه‌يى سووريا بگرين”.
هه‌روه‌ها گوتى: بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سه‌ر خاكى سووريا هيچ شهرعييهتێكى نه‌بوو.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 19ى كانوونى يه‌كه‌مى 2018 له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.