لە میسر چل تیرۆریست كوژران
وەزارەتی ناوخۆی میسر كوژرانی چل تیرۆریستی لە ناوچەی سیناو جیزە ئاشكرا كردو ئەوەش دوای ڕوبەڕوبونەوەی سەختی نێوان هێزەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتەو گروپە تیرۆریستیەكان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی میسر بڵاوی كردەوە ئەو چەكدارانە سەرقاڵی نەخشەدانان بوون بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە وڵاتهكهیان، بەڵام پێش ئهوهی پیلانەكەیان بخرێته بواری جێبهجێكردنهوه لە لایەن هێزەكانی ناوخۆی میسرهوه ئاشكرا بوون و كوژراون .
ئەو هەڵمەتەی هێزەكانی ناوخۆی میسر دوای ئەوە هات كە گروپە تیرۆریستیەكان توانیان كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و چەند گەشتیارێك تیرۆر بكەن.