بهرێوبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر لهبارهی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ ڕاگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه
ئەمڕۆ شەممە 29ی كانونی یەكەمی 2018 ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە بارهی ئاههنگی سهری ساڵهوه ، ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند:” له شەوی سەری ساڵ و لەكاتی بەرێوەچوونی ئاهەنگەكاندا، سەرجەم شەقام و رێگاوبانەكانی ناوشار كراوە دەبن وە هیچ شەقامێك بەتەواوی داناخرێت.”
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، دەشڵێت:” ئەگەر قەڵەباڵغی لە شەقامەكاندا دروست بێت هاتوچۆی هەولێر پلانی خۆی دەبێت ئەفسەرانی كەرتەكان سەرپشك كراون كەهەر پلانێك بەباشی دەزانن بۆدروستنەبونی قەڵەباڵغی جێبەجێی بكەن.”
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەی ڕوونكردووەتەوە:” بەپێی پلانێكی بەرێوەبەرایەتییەكەیان لەسەرجەم ئەوشوێنانەی كە ئەگەر هەیە هاوڵاتییان رووی تێبكەن وەكو مۆلەكان و پاركەكان و پاركی شار بەردەم پارێزگا مەفرەزەی هاتووچۆ بونیان دەبێت.”